په‌رله‌مانتارێك: ئه‌و وه‌زیرانه‌ی پۆسته‌كانیان له عه‌بدولمه‌هدی كڕیووه، له عه‌لاویی داوا ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی حیكمه ئاشكرایكرد كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له پۆسته وزارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌شڵێت: "كورد سازش ناكات، ئه‌گه‌ر واش بڕوات ئه‌وا وه‌زیره‌كانی كورد حزبی ده‌بن".
حه‌سه‌ن مه‌سعودی، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه له لێدوانێكدا بۆ سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم رایگه‌یاندوه: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی سازش له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه ناكه‌ن كه له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌یانبووه، چونكه "ئه‌وان پاره‌یان له‌به‌رامبه‌ر گرتنه ده‌ستی ئه‌و وه‌زاره‌تانه داوه".
وتیشی: كورده‌كان سوورن له‌سه‌ر مافه‌كانیان و نایانه‌وێت سازش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وا بڕوات، ئه‌وا وه‌زیره‌كانی كورد له كابینه‌كه‌ی عه‌لاویدا حزبی ده‌بن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه راشیگه‌یاند كه ده‌نگدانیان به كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی، به‌نده به‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی حزبی و تایه‌فی نه‌بن و بتوانن داواكارییه‌كانی شه‌قامی عیراق و خۆپیشانده‌ران به‌دی بهێنن.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه، خۆپیشاندان له شاری به‌غدا و شاره‌كانی باشوری عیراق دژی گه‌نده‌ڵی سه‌ریهه‌ڵدا و له‌ئه‌نجامدا حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و تائێستاش 700 كه‌س به‌هۆی توندوتیژی كوژراون و زیاترله 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
AM:10:57:12/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت