پیاوێک خەریکە نقووم دەبێت، کاردانەوەی ئەم مەیمونە سەیرە



وێستگە نیوز- 
لە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشدا دەردەکەوێت ئەوکاتەی پیاوێک خەریکە نقووم دەبێت مەیمونێک دەستی یارمەتی بۆ درێژ دەکات و دەیەوێت لە خنکان ڕزگاری بکات. 

ڕووداوەکە لە دوورگەی بۆرنیۆ تۆمارکراوە کە سێیەم گەورەترین دوورگەیە لە جیهاندا، پیاوێک لەناو ڕووبارێکدایە و مەیمونەکە وا هەست دەکات کە نقووم دەبێت دەستی یارمەتی بۆ ڕادەکێشێت و دەیەوێ پیاوەکە لەناو ئاوەکە ڕزگار بکات. 

پیاوەکە ناوی برابهاکانە و بۆ ئەو مەبەستە لە ڕووبارەکەدایە کە ماری ناو ڕووبارەکە بگرێت بۆ ئەوەی زیان بە مەیمونەکان نەگەیەنێت، مەیمونەکەش بۆ ماوەیەک لە پیاوەکە دەڕوانێت و دواتر دەستی یارمەتی بۆ درێژدەکات تا لە ئاوەکە دەریبهێنێت. 

برابهاکان لە دامەزراوەیەکی تایبەتی قازانج نەویستی ئیندۆنیسیا کاردەکات، کاری دامەزراوەکە لەپێناو پاراستنی بەشێک لە ئاژەڵانە کە هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە. 

دامەزراوەکە ٤٠٠ کارمەندی هەیە و ئەرکیان پاراستن و چاودێری ٦٥٠ ئاژەڵی دارستانەکە دەکەین. 


ش . ر 


PM:04:14:09/02/2020






ئه‌م بابه‌ته 8956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو