ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی بڵاوكرده‌وه و له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردرابوو، تیایدا هاتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی شوباتی 2020، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدرابوو كه رۆژی دووشه‌ممه 10ی شوباتی 2020، مووچه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێن.
هــ. ر
PM:06:23:07/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 29948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت