كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له بودجه‌ی عیراق ده‌كات
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕانی عیراق به‌دووری نازانن بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا كاریگه‌ریی خراپ له هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ چین بكات.
چین گه‌وره‌ترین هاورده‌كانی نه‌وته له جیهاندا و ساڵانه به بڕی 240 ملیار دۆلار نه‌وت هاورده ده‌كات، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات عیراقه، به‌ڵام به وته‌ی پسپۆڕان بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ریی خراپی له ئابوریی جیهان و مامه‌ڵه‌ی نه‌وت كردوه.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه ڤایرۆسه‌كه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌زیووه، چونكه داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مبوه‌ته‌وه به‌جۆرێك زیاده‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت دابه‌زیوه.
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش، پسپۆڕانی عیراق پێیان وایه كه سستبوونی داواكارییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت كار له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراقیش ده‌كات كه به پله‌ی یه‌ك پشتی به هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ستوه.
PM:09:09:06/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت