كەشوهەوای پێشبینی كراو بۆ ئەمڕۆ و سبەینی


وێستگە نیوز-
بە پێی پێشبینییەكانی كەش و هەوا سبەینێ لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەفر دەبارێت و ئەگەری ئەوەش هەیە سەنتەری شارەكان بگرێتەوە.


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاو كردەوە كە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران بارین، لە هەرسێ پارێزگا هەولێر و سلێمانی و دهۆك، پاشان لە دەمەو بەیانی بەفر دەبارێت و سەنتەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك دەگرێتەوە و بە هەمان لە دەوروبەری شاری هەولێریش دەبرێت و ئەگەر هەیە سەنتەری ناو شاریش بگرێتەوە.

سەبارەت بە پارێزگای كەركووكیش كەشێكی باراناوی دەبێت و ئەگەری بارینی بەفریش بە شێوەیەكی كەم هەیە.

د.ح
 


AM:11:27:31/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 17052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو