ئەمریكا گفتوگۆی چڕ لەگەڵ عیراق دەستپێدەكات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمریكا دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی چڕ لەگەڵ عیراق بۆ چوارچێوەی ستراتیژی پەیوەندییەكانی تاوتوێ دەكات.


جەیمس جێفری، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە: "ئەمریكا خەریكی شیكردنەوەی پڕۆسەیەكە، بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی چڕ لەگەڵ عیراق، كە تاوتوێكردنی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان واشنتن و بەغدا لەخۆی دەگرێت، رەنگە بەم نزیكانەش ئەم گفتوگۆیە دەستپێبكات".

جێفری ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمریكا پاڵپشتی ناتۆ دەكات بۆ ئەوەی رۆڵێكی فراوانتر لە عیراق و سوریا لە داھاتوودا بگێڕێت، دەشڵێت: "پەلە لە دانوستان لەگەڵ عیراق ناكەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانمان دابڕێژنەوە، بەڵكو گرنگی بەوە دەدەین تا چەندە ناتۆ دەتوانێت ئەو رۆڵە بگێڕێت".

جێفری ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم دواییانە چالاكییەكانی داعش لە عیراق و سوریا كەمبوونەتەوە، بەڵام ھێشتا جێگەی مەترسییە.

هــ. ر


AM:08:24:30/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو