پهرلهمانی ئهوروپا به زۆرینهی دهنگ دهرچوونی بهریتانیای پهسهند كرد
بۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
پەرلەمانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ دەرچوونی بەریتانیای لە یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرد.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، پەرلەمانی ئەوروپا بە 621 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 49 دەنگی نەخێر و 13 دەنگی سپی، رێککەوتننامەی برێکزیتی تایبەت بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرد.
باس لەوەش کراوە، "وەک بڕیاردراوە بەریتانیا لە شەوی هەینیدا دەبێت یەکێتییەکە جێبهێڵێت".
لەو بارەیەوە دەیڤد ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، "بەریتانیا یەکێتییەکە جێدەهێڵێت، بەڵام هەر وەک بەشێک لە ئەوروپا دەمێنێتەوە، قورسە کە پێیان بڵێین ماڵئاوا".
سەرچاوەکان ئەوەشیان باسکردووە، "بەهۆی پەسەندکردنی برێکزیتەوە، بەشێکی ئەندام پەرلەمانەکان ئاهەنگیان گێڕاوە و گۆرانیان وتووە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 9ی کانوونی دووەمی 2020، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ رێککەوتنی برێکزتی بۆ چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرد، هەر ئەو کاتەش رایانگەیاندبوو، کە رۆژی 31 ی ئەم مانگە دوا وادە دەبێت بۆ ئەوەی بەریتانیا بەشێوەیەکی فەرمی لە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە کە ماوەی چل ساڵە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و بە یەکەم دەوڵەتی ئەندامیش دادەنرێت کە یەکێتییەکە جێبھێڵێت.
هــ. ر
PM:10:03:29/01/2020
ئهم بابهته 1812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت