گۆڕانکاری لە پۆستێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆرانکاری لە پۆستی بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەته‌كه‌ی كرد و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌شی دیاری كرد.


بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم تیایدا هاتووه‌: ئەمرۆ چوارشەممە 29ی كانوونی دووه‌می 2020، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە مەراسیمێكدا رابەر سدیق- ی وەك بریكاری وەزارت و هەروەها (مریه‌م عوسمان باپیر)ـی وەك بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری (بەوەكالەت) ناساند.

لە راگەیاندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: وەزیری دارایی و ئابووری جەختی لە پرۆسەی بەردەوامی چاكسازیی بە تایبەتیش لەسەر بابەتی نەهێشتنی رۆتین و بەهێزكردنی شەفافیەت له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا كردوەته‌وه‌.

پێشتر رابەر سدیق، سەرەرای پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت، هاوکات بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاریش بوو له‌و وه‌زاره‌ته‌.


PM:09:47:29/01/2020






ئه‌م بابه‌ته 11248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو