عەرەبیە: لە عیراق فڕۆكەیەكی ئەمریكی كەوتە خوارەوە


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ لە عیراق فڕۆكەیەكی ئەمریكی كەوتۆتە خوارەوە و تیمەكەی كە لە چوار كەس پێكهاتبوون گیانیان لە دەستداوە.


بە پێی زانیارییەكان فڕۆكەكە لە جۆری "سی 27 جی سپارتان" بووە و لە ناوچەی ئەنبار كەوتۆتە خوارەوە، هاوكات تیمێكی چوار كەسی تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لە دەستداوە.

كەناڵی عەرەبییە لە بەشێك لە میدیا عیراقییەكانەوە هەواڵەكەی گواستۆتەوە، بەڵام تا ئیستا هیچ لێدوانێكی فەرمی ئەمریكی لەو بارەوە رانەگەیەندراوە.

كەوتنە خوارەوەی ئەم فڕۆكەیە لە كاتێكدایە كە دوو رۆژ لەمەوبەر لە ئەفغانستان فڕۆكەیەكی دیكەی سەربازی ئەمریكی كەوتە خوارەوە و چەند ئەفسەرێكی ئەمریكی تێدا كوژرا.


د.ح
 


PM:02:43:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 11300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت