بۆ دابینكردنی كاره‌با عیراق به‌دوای جێگره‌وەی ئێراندا ده‌گه‌ڕێت


وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق رایگه‌یاند بۆ دابینكردنی كاره‌با، به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌دیلێك بۆ ئێران بدۆزێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌بادی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئێران ته‌نها به‌شێكی كه‌م له‌و غازه‌ بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌نێرێت كه‌ عیراق پێویستیه‌تی، بۆیه‌ عیراق به‌دوای جێگره‌وه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت.

ئاشكراشیكرد كه‌ تاران و به‌غدا له‌سه‌ر 25 ملیۆن مه‌تر سێجا له‌ غازی سروشتیی رێككه‌وتوون، به‌ڵام ئێران ته‌نها 3 ملیۆن مه‌تر سێجا ره‌وانه‌ی عییراق ده‌كات.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2011ی نێوان عیراق و ئێران، ده‌بێت رۆژانه‌ تاران ئه‌و بڕه‌ غازه‌ بۆ عیراق ره‌وانه‌ بكات كه‌ به‌غدا پێویستیه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی زۆریی داواكاریی غاز له‌ ئێراندا، تاران ناتوانێت پابه‌ند ببێت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌.


AM:09:23:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت