بەرپرسێک و کوڕەکەی لەسەر ڕووداوی تەقەکانی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیرکران


وێستگە نیوز-
پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ لە بەهۆی روودانی تەقە كردن لە پۆلیسی هاتوچۆ دوو چەكدار دەستگیر كراون لەگەڵ بەرپرسێكدا كە باوكی یەكێك لە تەقە كەرەكان بووە.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆی بیانی، لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن".

دەشڵێت "دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمی دلێر نەجات یاسین نەجار، هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە (۱٥) خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت".

ئاشكراشیكرد كە "یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێک هێزەکانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی ڕووداوەكە و بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت".

لە كۆتاییدا رایدەگەنێت "هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نیە، هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت".  

د.ح



PM:07:17:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 11136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو