دادگا کەیسی ڕووداوی گیان لەدەستدانی ئامانج و لانەی یەکلاکردەوە


وێستگە نیوز-
بە پێی نوسراوێك بە فەرمی دادگا كەیسی ئامانج بابانی لانەی هاوسەری داخست و كەیسەكەی یەكلایی كردەوە.


بەپێی بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی لە ١٨/١٢/٢٠١٩ ئەوەی تۆمارکردوە کردەوەی خۆکوژی بووەو بەھۆی ئەوەی ئامانج کۆتایی بەژیانی خۆشی ھێناوە کەیسەکە داخرا بەشێوەیەکی کۆتایی.

لە بڕیارەكەى دادگادا کە لەلایەن دادوەر هەڵاڵە فەتاح محەمەد دەرکراوە هاتووە "نوسراوى بەشى لێكۆڵینەوەى بەڵگەكانى تاوان بە ژمارە (9205)، لە 18ى 12ى 2019و لەبەر رەوتى لێكۆڵینەوە و بەپێى بە دواداچونى ئەم دادگایە بۆ روداوەكەو سەرنجدان لە راپۆرتى توێكارى پزیشكى كۆچكردوان و سەرجەم راپۆرتەكانى نوسینگەى بەڵگەو تاوان و وەرگرتنى وتەى شایەت و سەرجەم راپۆرتەكانى داواكاران بەمافى كەسى كۆچكردوان و سەرنجدان لەسەرجەم گرتە گرتە ڤیدیۆكان، دەركەوت كە تۆمەتبارى ئەم كێشەیە (ئامانج محەمەد نورى)یەو وە ناوبراو بەو پێیەى تۆمەتبارە بەپێى مادەى (406)و، وەتۆمەتبارى ناوبراویش لەو روداوەدا خۆى كوشت، بۆیە بڕیارمدا بەداخستنى كێشەكە بەشێوەیەكى كۆتایى، پاڵپشت بە ئەحكامى مادەى (300".

چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له‌ تێرمیناڵی شاره‌زوور‌ ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان بە گولە گیانیان لە دەستدا.

دواتر پۆلیسی سلێمانی ریاگەیاند كە " کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووه."
 

 


PM:05:29:28/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 23968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو