گرژی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا دروستبوو
وێستگه نیوزـ
له باكوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په گرژی له‌نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا روویدا و چوار هه‌مه‌ری سوپای عیراق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه ئەمڕۆ دووشه‌ممه 27ی كانونی دووه‌می 2020، لەسنوی گوندی علی خەڵف لە باکوری ناحیەی قەرەتەپە ژمارەیەک سەرباز و ئەفسەری سوپای عیراق بە چوار ھەمەری سەربازی سنوری ھێزی پێشمەرگەیان بەزاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ھێزی پێشمەرگە رێگرییان له هێزه‌كه‌ی سوپای عیراق كردووه و سەربازەکانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه و ده‌ستیشی به‌سه‌ر چوار هه‌مه‌ره‌كه‌دا گرتووه، دوای 20 خولەکیش سه‌ربازه‌كان ئازاد کران و هه‌مه‌ره‌كانیان دراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای پێنجی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕتی راگه‌یاندوه: "فەرماندەیەکی فەوج کە فەرماندەیی ھێزە عیراقییەکەی کردوە، پێی ڕاگەیاندون، ئەوان بەھەڵە ھاتوون، بەڵام پێشمەرگە بیانوەکەیان بە ناڕاست زانیووه و پێیان وتون "ئەگەر جارێکی دیکە ئەمە دوبارە ببێتەوە، ئەوا بەسەلامەتی ناگەڕێنەوە."
PM:11:32:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 11524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت