عادل عه‌بدولمه‌هدی و پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
عادل عەبدولمەهدی و پۆمپیۆ
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری دەره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق ئه‌نجامدا و ئاماده‌یی ده‌ربری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق گفتوگۆ بكه‌ن.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هجی ئه‌نجامداوه و هه‌ردوولا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كردوه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له به‌غدا كردوه‌ته ئامانج.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق بۆ پۆمپیۆی دووپاتكردوه‌ته‌وه كه به‌غدا رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌گرێته‌به‌ر و چاودێریی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌كات بۆ رێگرتن له دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندوه كه ده‌بێت رێز له سه‌روه‌ری و بڕیاره‌كانی عیراق بگیرێت و ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانیدا نه‌كرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عیراقدا بكه‌ن و هاوكار بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌روه‌ریی عیراق.
PM:10:54:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت