باڵیۆزانی ١٦ وڵات: پێویستە حکومەتی عیراق ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرێت




وێستگە نیوز- 
باڵیۆزانی ١٦ وڵات ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە دۆخی عیراق بڵاوکردەوە و بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ئیدانە دەکەن. 

ئەمڕۆ دووشەممە باڵیۆزانی ١٦ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکی ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عیراق بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاندس، سەرکۆنەی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی عیراق دەکەن. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " پێویستە حکومەتی عیراق ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و  کۆبوونەوەی خەڵک و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرێت". 

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، " حکومەتی عیراق و گروپە چەکدارەکان بەردەوامن لە تەقەکردن و ئەوەش کوشتن و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی لێدەکەوێتەوە". 

لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە، پێویستە حکومەتی عیراق لێکۆڵینەوە لە کوشتنی زیاتر لە ٥٠٠ کەس و برینداربوونی هەزارن کەسی دیکە لە خۆپیشاندانەکاندا بکات. 

ئەو ١٦ وڵاتەی ئەو ڕاگەیەندراوە هاوبەشەیان بڵاوکردووەتەوە پێکدێن لە هەریەک لە کەنەدا، کرواتیا، چیک، ئەمریکا، بەریتانیا، فنلەندا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئیتاڵیا ، نێدەرلاند، نەرویج، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، ئیسپانیا، سوید. 



ش . ر 


PM:07:57:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو