فرسەت سۆفی: لە دووەم ڕۆژی مانگی داهاتووەوە دەستدەکەین بە بڕینی زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبا
کۆنگرەی رۆژنامەوانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر
وێستگە نیوز-
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە دووەم رۆژی مانگی داهاتووەوە دەستدەکەن بە بڕینی زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبا.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ ی ١ ی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، " بڕیارماندا لە ٢ ی ٢ ی ٢٠٢٠ پرۆسەی بڕینی زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا لەهەموو قەزا و ناحییەکان و لە ناو سەنتەری شاری هەولێر دەست پێبکەین".
دەشڵێت، "ئەو هەڵمەتەش ھەموو كەس دەگرێتەوە و ھیچ كەسێك پارێزبەندی لەسەر نییە".
هەروەها ئەوەشی وت، "لێژنەمان لەهەموو قەزاکان بە سەرپەرشتی قایمقامەکان و ئەندامیەتی پۆلیسی کارەبا و فەرمانگەکانی کارەبا پێکهێناوە و لەهەریەکێک لەو لێژنانەش داواکاری گشتی کاری یاسایی خۆی دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەس و لایەنانەی سەرپێچیان کردۆتە سەر تۆڕی کارەبا".
ئاماژەی بەوەش کرد، " ١ ی ٥ دوا مۆڵەتە بۆ هەر خاوەن موەلیدەیەک کە موەلیدەکەی بکاتە بێدەنگ-کاتم، هەر کەس پابەند نەبێت مۆڵەت دەدرێتە کەسێکی دیکە کە موەلیدەی کاتم بەکاربهێنێت".
ش . ر
PM:05:01:27/01/2020
ئهم بابهته 2736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت