عەلی قەرەداغی: ئەوەی لە عیراق ڕوودەدات تاوانێکە دەرهەق بە خۆپیشاندەران

‌عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی ئیسلامی


وێستگە نیوز- 
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەوەی لە عیراق ڕوودەدات تاوانێکە دەرهەق بە خۆپیشاندەران. 

عەلی قەرەداغی لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، "ئەوەی كە روو دەدات لەعێراق سەبارەت بەكوشتنی خۆپیشاندەران تاوانێكە دەرهەقیان دەكرێت بەناحەق،  ئەركی دەزگا ئەمینەكانی حكومەتە پارێزگاریان لێ بكەن". 

دەشڵێت، "داواكارین كە بەزووترین كات حكومەتێك پێك بهێنن كە داواكانی خۆپیشاندەرانی تێدا بەدی بهێندرێت". 


دەقی پەیامەکەی عەلی قەرەداغی" 

عێراق و هەڵوێستێك لە پێناو خواو مرۆڤایەتی
ئەوەی كە روو دەدات لەعێراق سەبارەت بەكوشتنی خۆپیشاندەران تاوانێكە دەرهەقیان دەكرێت بەناحەق
لەكاتێكدا ئەركی دەزگا ئەمینەكانی حكومەتە پارێزگاریان لێ بكەن .لەبەرئەوە داواكارین كە بەزووترین كات حكومەتێك پێك بهێنن كە داواكانی خۆپیشاندەرانی تێدا بەدی بهێندرێت. 



ش . ر 


PM:04:36:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو