ڤیدیۆ.. باوکێک خۆی دەچێتە ژێر قیتارێک بۆ ئەوەی کچەکەی ڕزگاری ببێت
وێستگە نیوز-
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکراوەتەوە باوکێک دەردەکەوێت بۆ ئەوەی ژیانی کچەکەی ڕزگار بکات دەچێتە ژێر هێڵی ئاسنینی قیاترێکەوە.
لەو ڤیدیۆیەدا کە نیشانەی قوربانیدانی دایکان و باوکانە بۆ مناڵەکانیان باوکێک لە وێستگەیەکی پارێزگای ئیسماعیلیەی میسڕ کە کچەکەی دەبینێت کەوتووەتە سەر هێڵی ئاسنینی قیتارێک بەخێرایی دەڕوات باوەشی پێدا دەکات و تا ئەو کاتەی قیتارەکە کۆتایی بە ڕۆیشتنی دەهێنێت کچەکە بە سەلامەتی لە باوەشی باوکیدا دەمێنێتەوە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەوەی دڵی ئامادەبووان خۆشدەکات ڕزگاربوونی باوکەکەیە هاوکات لەگەڵ کچەکەیدا و هەردووکیان بە سەلامەتی لەو ڕووداوە ترسناکە ڕزگاریان دەبێت.
ش . ر
PM:03:48:27/01/2020
ئهم بابهته 8560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت