بهشێك له جووتیارانی ههولێر گردبوونەوەو داوای وهرگرتنی پارهی دانهوێڵهكانیان دەکەن
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی كانوونی دووهمی 2020، بەشێک لە جوتیارانی سنووری هەولێر بەهۆی وەرنەگرتنی پارەی دانەوێڵەکانیان گردبوونەوە.
ئەو جوتیارانە رایانگەیاند، لەلایەن حکومەتی عیراق و هەرێمەوە بەشێک لە پارەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە کە بڕەکەی 512 ملیار دینارە.
ئەو جوتیارانە رەخنەی ئەوە لە حکومەتی هەرێم دەگرن کە لەکاتی سەردانی شاندەکانی بۆ بەغدا بەهیچ شێوەیەک باسی مافی جوتیاران ناکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش جوتیارانی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان چەندینجار گردبوونەوەیان کردووە و داوای پێدانی مافەکانیان دەکەن، دواین جاریش لەکاتی سەردانی عادل عەبدولمەهدی بۆهەرێم لەبەردەم فڕۆکەخانەی هەولێر گردبوونەوە.
هــ. ر
AM:11:33:27/01/2020
ئهم بابهته 812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت