بە وێنە.. لە سەیدسادق خۆپیشاندان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری بەڕێوەدەچێت


وێستگە نیوز-
بەشێك لە گەنجان و دانیشتیوانی شاری سەید سادق گردبوونەوەیەكیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری رێكخست و هێزە ئەمنییەكانیش هەوڵی بڵاوە پێكردنیان دەدەن.


بە پێی ئەو وێنانەی كە چالاكوانانی خۆپیشاندەران لە شاری سەید سادق دایاناوە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران چوونە بەردەم شارەوانی سەید سادق و داوای خزمەتگوزاریان كرد بۆ شارەكەیان.

چالاكوانان و پەیجەكانی سەید سادق باس لەوە دەكەن كە شەش كەس لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر كراون و هەوڵیش دەدرێت بڵاوەیان پێ بكرێت، خۆپیشاندەران چونە بەردەم ئاسایش و داوای ئازادکردنی ئەو شەش خۆپیشاندەر دەکەن کە لەلایەن ئاسایشەوە دەست بەسەر کراون.

د.ح




 


AM:11:29:27/01/2020












ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت