لەسەر سکاڵای رێکخراوەکانی ژنان
ئه‌مڕۆ دادگایی كردنی مه‌لا مه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مەلا مەزهەر لەگەڵ پارێزەرەکانی
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 27ی كانوونی دووه‌می 2020، له دادگای هه‌ولێر دادگایکردنی مەلا مەزهەر بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بەژنان لەسەر سکاڵای 30 رێکخراو و چالاکەوانی ئەفرەتان.
له باره‌ی دادگایی كردنه‌كه‌وه رۆژنامه‌نووس سمكۆ محه‌مه‌د، ده‌ڵێت: "دڵنیام لە دادگایکردنەکە، مەلا مەزهەر دەیباتەوە، نەک لەبەر ئەوەی لەسەرحەقە، بەڵکو لەبەر ئەوەی هیچ ئافرەتێکی پارتی نابینم لەدادگاییەکە".
هاوكات هه‌ردوو چالاكوانی ژنان چۆمان هەردی و چلورە هەردی له پۆستێكدا نووسیویانه، "ئێمە بە رێگاوەین بۆ دادگای کەتنی هەولێر، ژمارە چوار، بۆ دادگایکردنی مەلا مەزهەر کە بێڕێزی بەرامبەر بە ژنان و رێکخراوەکانمان دەکات".
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كان هەرئەمڕۆ دووشه‌ممه بڕیارە لە دادگای هەولێر بەشێک لە رێکخراوەکانی ژنان سکاڵا لەسەر چەند مامۆستایەکی ئایینی تۆماربکەن کە بە وتەی خۆیان لە ماوەکانی رابردوودا ئەو مامۆستا ئاینییانە وتارەکانیان توندبووە بەرامبەر ئافرەتان.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێک لە رێکخراوەکانی ژنان چەندین جارە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە چەند مامۆستایەکی ئایینی دەردەبڕن و باس لەوەدەکەن، کە لە وتارەکانیاندا هێرش دەکەنە سەر ئافرەتان و سوکایەتییان پێدەکەن.
له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌واداران و لایه‌نگرانی مه‌لا مه‌زهه‌ریش له به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر گردبوونه‌وه وه‌ك پشتگیری كردن له ناوبراو.
AM:09:45:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت