بە ڤیدیۆ.. ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری ئێرانی لە كاتی نیشتنەوەی تێكشكا


وێستكە نیوز-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لە كاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆكەخانەی "ماهەشهەر"ی باشووری وڵات لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و تێكشكا بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە.


بە پێی هەواڵێكی كەناڵی روسیا تودەی فڕۆكیەكی ئێرانی لە جۆری "بۆینگ MD" كە 150 كەسی تێدا بوو لە كاتی نیشتنەوەیدا دۆخی نائارامی لای سواربوان دروست كرد، بەڵام سەرجەمیان بە سەلامەتی دەربازیان بوو.

وتەبێژێك بە ناوی دامەزراوەی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران، رایگەیاند "فڕۆكەكە ئێرانی بووە و سەر بە كۆمپانیای "كاسپین" بۆ فڕۆكەوانی بووە، رووداوەكەش لە فڕۆكەخانەی ماهەشهەر ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە، كاتێك فڕۆكەكە لە تارانەوە بەڕێ كەوتوە و لە كاتی نیشتنەوەیدا لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و تووشی تێكشكان بووە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.


د.ح
 


AM:08:49:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 19296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو