ئه‌مشه‌و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر موشه‌كبارانكردنی ناوچه‌ی سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانیی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عیراق و زیانگه‌یاندن به نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌ربڕی.
راشیگه‌یاند كه فه‌رمان به هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه بڵاوه‌یان پێ بكرێت و ده‌ست به پشكنین بكه‌ن بۆ رێگرتن له دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه، وتیشی كه حكومه‌ت پابه‌نده به پاراستنی سه‌رجه‌م نێرده دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان له خاكی عیراقدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و جۆره ره‌فتارانه مه‌ترسیی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر عیراق هه‌یه و وڵات ده‌كاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه حكومه‌ت ده‌ستیكردوه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌له‌مانی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عیراق.
ئه‌مشه‌و خانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگه‌یاند کە پێنج موشەک ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون سەرجەمیان لە دەوروبەری ناوچه‌كه لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتونەتەوە.
دوای ئاراستەکردنی موشەکەکانیش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كه له‌ناوچه‌ی سه‌وزدایه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به سایتی روسیاتوده‌ی رایگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و پێنج موشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كران، به‌ر ته‌لاری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی ئه‌و موشه‌كه نه‌كردوه.
PM:10:47:26/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 11136
جار خوێنراوه‌ته‌وه