یه‌كێك له‌و موشه‌كانه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا، به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وت
وێستگه نیوزـ
سایتی روسیاتوده‌ی بڵاویكرده‌وه كه یه‌كێك له‌و موشه‌كانه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا، به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه.
سایته‌كه به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه یه‌كێك له‌و پێنج موشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كران، به‌ر ته‌لاری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی ئه‌و موشه‌كه نه‌كردوه.
ئه‌مشه‌و خانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگه‌یاند کە پێنج موشەک ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون سەرجەمیان لە دەوروبەری ناوچه‌كه لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتونەتەوە.
دوای ئاراستەکردنی موشەکەکانیش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كه له‌ناوچه‌ی سه‌وزدایه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
PM:09:50:26/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت