سه‌در خۆی ده‌كاته‌وه به خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ستیكرده‌وه به ده‌ستوه‌ردان له خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و 12 خاڵیشی وه‌ك ئامۆژگاری پێشكه‌شی خۆپیشانده‌ران كرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە خۆی لە خۆپیشاندانەکان بێبەری کرد و خۆپیشاندانی ملیۆنیی بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ساز کرد.
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكی نوێ‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی كانونی دووه‌می 2020 بڵاویكردوه‌ته‌وه، داوای ده‌ستكردنه‌وه به ده‌وامی خوێندنگه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ده‌كاته‌وه به به‌سره و زیقاریشه‌وه.
له كۆی گشتیی خاڵه‌كانیدا موقته‌دا سه‌در به‌پێویستی زانیووه خۆپیشاندانه‌كانی عیراق گوماناوی نه‌بن و بسه‌لمێندرێت كه به ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌ڕێوه نابرێن، داواشیكردوه هه‌موو وڵاتانی دراوسێی عیراق به دوژمن هه‌ژمار نه‌كرێن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در وتویه‌تی كه رازی نابێت به‌وه‌ی وێنه‌كانی له خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رز بكرێته‌وه و كه‌سیش به‌ناوی ئه‌وه‌وه هوتاف نه‌كێشێت.
PM:09:42:26/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت