به‌هۆی ئاراسته‌كردنی چه‌ند موشه‌كێك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا
وێستگه نیوزـ
ئەمشەو ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ئەمشەو دوو مووشه‌كی كاتیۆشا له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتنه خواره‌وه و نازانرێت زیانەکانی چی بوون، هاوکات کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە کە موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی دژە موشەکی باڵیۆزخانەکەوە پوچەڵکراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، خانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشکرایکرد کە ژمارەی موشەکەکان پێنج موشەک بوون و سەرجەمیان لە دەوروبەری ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتونەتەوە.
دوای ئاراستەکردنی موشەکەکانیش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كه له‌ناوچه‌ی سه‌وزدایه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
PM:08:16:26/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت