ئەسعەد ناسری دوای لابردنی عەمامەكەی بۆ سەدر: وەرن بم كوژن بیری شەهیدان دەكەم
وێستگە نیوز-
پاش ئەوەی شەوی رابردوو نسینگەی رەوتی سەدر بە فەرمانێك ئەسعەد ناسڕی سزادا بە دوور خستنەوەی لە رەوتەكەیان و داواشی لێ كرد عەمامەكەی لا ببات ئەگەر گوێ ڕایەڵیان نابێت.
لەبەرامبەر ئەو فەرمانەدا شێخ ئەسعەد ناسری ئەمڕۆ لە تویتێكدا نوسیویەتی "عەمامەكەم لا دەبەم لە خۆشەویستیم بۆ عیراق و ناسریە؟، وتیشی "من لەگەڵ عێراقییەكانم، بەو جۆرە بووم و بەو جۆرەش دەمێنمەوە".
هەروەها دەڵێت "داوا دەكەم پەلە بكەن لە لەناوبردنم لەبەر ئەوەی من بیری شەهیدان دەكەم".
هاوكات لەگەڵ ئەو تویتەیشدا ناسری وێنەیەكی خۆیداناوە بە بێ عەمامە و پۆشاكێكی ئاسایی عەرەبی لەبەردایە.
پێشتر بەهۆی ئەوەی ناسری داوای لە خەڵك كرد بەردەوام بن لە شۆڕش دژ بە دەسەڵات، رەوتی سەدر بڕیارێكی دەركرد و تێدا داوای لە ناسرى كرد خۆپیشاندانەكان بەجێبهێڵێت یان ئەگەر فەرمانبەریان ناكات دەبێت عەمامەكەی لا ببات.
د.ح
PM:12:06:26/01/2020
ئهم بابهته 3680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت