سروە عەبدولواحید بەکەفالەت ئازادکرا
وێستگە نیوز-
سروە عەبدولواحید ئەندامی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پاش ئامادە بوونی لە دادگا لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە كەفالەت ئازاد كرا.
سروە عەبدولواحید بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد كە لەسەر سكاڵاكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی چۆتە بەردەم دادگا، گوایە لە تویتێكدا نوسیویەتی كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەرەكەی پەیوەندی بە باری شێواوی سلێمانییەوە هەیە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر سكاڵاكە ناوبراو چووە بەردەم دادوەر و دواتر بە كەفالەت ئازادكرا.
سروە عەبدولواحید پێشتر ئەندامی پەرلەمانی عیراق بوو لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان، بەڵام ئێستا سەرپەرشتی کاروباری دارایی نەوەی نوێ دەکات .
د.ح
AM:11:30:26/01/2020
ئهم بابهته 9668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت