پەكین كوتانی دژی كۆرۆنای دۆزییەوە


وێستگە نیوز-
حكومەتی چین رایگەیاند كە كوتانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیوەتەوە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەیخاتە بازاڕەوە.

بەرپرسانی پەكین ئاشكرایانكرد كە گەیشتوون بە چارەسەری ڤایرۆسی "كۆرۆنا" كە بە شێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كردووە لەو وڵاتە و تا ئێستا 56 كەشی كوشتووە.

ماجیاو وی وەزیری تەندروستی چین ئاشكرایكرد كە ئەو چارەسەرە لە ماوەیەكی نزیكدا بە بێ بەرامبەر دەخرێتە بازاڕەوە.

وەزیری تەندروستی ئاشكرایكرد كە ئەو دەرمانە لە قۆناغی كۆتایی تاقی كردنەوەدایە بەر لە بەكارهێنانی.

هاوكات وەزیری تەندروستی چین رایگەیاند كە گەرمی هۆكاری سەرەكییە بۆ بڵاوە كردنی ڤایرۆسی كرۆنا.

د.ح
 


AM:10:19:26/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 8340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو