كەشناسی هۆشدارییەك دەدات بە شۆفێران و دایكان و باوكان


وێستگە نیوز-
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەكی لە بارەی رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەوە بڵاو كردەوە شۆفێران و دایكان و باوكان لە بارەی كەوتنی شەختە ئاگادار دەكاتەوە.


لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  هاتووە "لەو ئاگاداریی هاوڵاتیانی ئازیز دەكەینەوە لە كەوتنی شەختە لە كاتەكانی بەرەبەیانی زووی سبەی (یەكشەممە) و رۆژی (دووشەمە) بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزاو ناحیەو گوندەكانی نێویان لەگەڵ سەنتەری پارێزگاكان".

دەشڵێت "شوفێری ئازیز: زۆر وریابە لەكاتی لێخوڕین بەتایبەتی لە كاتەكانی بەرەبەیانی ناوچە شاخاوییەكان و بەرزو نزمەكان".

هۆشداریش دەدات "دایك و باوكی بەڕێز: ئامۆژگاری جگەرگۆشەكانتان بكەن كەوا زۆر ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی رۆیشتنیان بۆ قوتابخانەكان و دووربكەونەوە لەو رووبەرانەی كە بە شەختە داپۆشراون و تا بكرێت یارمەتیان بدەن بۆ گەیشتن بۆ شوێنی مەبەست تا دووربن لە مەترسییەكانی خلیسك و خوانەخواستە بەربوونەوەیان".

د.ح
 


PM:11:00:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت