پاش كۆتایی هاتنی كارەكانی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە


وێستگە نیوز-
بڕیارە تا چوارشەممە كارەكانی لیژنەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ كۆتای بە كارەكانی بهێنێت و پاش ئەوە پەیڕەوێكی نوێ‌ بخاتە بەردەم ئەنجومەنەكە بۆ پەسەندكردن.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ میدیای فەرمی حزبەكەیان رایگەیاند "بڕیاربوو رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی دووەم كۆبوونەوەی بكات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی كارەكانی لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی چوارشەممە دواخراوە".

ناوبراو وتیشی:  لیژنەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ دوو رۆژی دیكە كارەكانی تەواو دەكات و پەیڕەوێكی نوێ‌ دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی بۆ پەسەندكردن.

د.ح
 


PM:07:58:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو