به‌ڤیدیۆ..خه‌ڵكی چین بەدزییەوە خواردنه قه‌ده‌غه كراوه‌كان دەخۆن
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی باشوری چین، هێشتا ژه‌مه خواردنه‌كان ئه‌و گیانداره قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ن كه به‌هۆیه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا كوشنده‌كه‌ی بڵابووه‌وه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ گرته‌یه‌كی دیكه‌ی ڤیدیۆیی پیاوێكی چینیی بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك به‌چكه مشكی له‌به‌رده‌مدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند قاشێك ته‌ماته و له گرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه پیاوه‌كه یه‌كێك له به‌چكه مشكه‌كان به زیندوویی ده‌خوات.
گرته ڤیدۆییه‌كه له ناوچه‌ی گوانگ یانگ-ی باشوری چین تۆمار كراوه و ئاماژه به‌وه‌دراوه كه سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ژه‌مه خواردانه و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كوشنده، به‌ڵام له چێشتخانه لاكۆڵانه‌كانی ناوچه‌ی ناوبراو هێشتا خه‌ڵك گیانداری قه‌ده‌غه‌كراو ده‌خۆن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه زانایانی چین پێیان وایه باڵنده شیرده‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت شه‌مشه‌مه‌كوێره، هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا-ی كوشنده‌ن له چین.
له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خانمێكی چینی له چێشتخانه‌یه‌كی شاری ووهان له چین،
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی كوڵاو ده‌خوات.
زاناكانی چین وتویانه كه شه‌مشه‌مه‌كوێره هه‌ڵگری ڤایرۆسه كوشنده‌كه‌ی كۆرۆنان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چین ئه‌و باڵنده شیرده‌ره‌ی خواردووه، ئه‌وانیش نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه و وتووش بوون.
به‌پێی دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، تائێستا 62 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌زار و 300ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:06:38:25/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 14604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت