ئێران "تیمساحه‌كه‌ی كه‌نداو"ی له‌سێداره دا
هیرۆینی دەستبەسەرداگیراو لە ئێران
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاند، سه‌رۆكی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییان له‌سێداره‌داوه كه قاچاغچێتی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردوه.
عه‌لی ساڵحی، سه‌رۆكی دادگای شاری هورمزغان ناوی ته‌واوی گه‌وره قاچاغچییه‌كه‌ی نه‌هێناوه و ته‌نها ئاماژه‌ی به دوو پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كه‌ی ئاشكراكردووه كه به AZ ده‌ستپێده‌كات و نازناوی "تیمساحه‌كه‌ی كه‌نداو"ی لێنراوه.
به‌وته‌ی ساڵحی، به‌هۆی به‌رفراوانیی كاره‌كانی له بواری قاچاغچێتیی مادده‌ی هۆشبه‌ردا، "تیمساحه‌كه‌ی كه‌نداو" و رێكخراوه‌كه‌ی به گه‌وره‌ترین قاچاغچیی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ناوچه‌كه‌دا ده‌ناسرێن.
سه‌رۆكی دادگای شاری هورمزغان ئاشكراشیكردووه كه یه‌كێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه له‌سێداره دراوه كه هاوكاری "تمیساحه‌كه‌ی كه‌نداو" بووه.
PM:06:07:25/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 19100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت