ئه‌م گرته ڤیدیۆییه هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا نوێیه‌كه ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌دوور نازانرێت ئه‌و خواردنه‌ی ئه‌م كچه چینییه ده‌یخوات، هۆكار بێت بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له چین.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه زانایانی چین پێیان وایه باڵنده شیرده‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت شه‌مشه‌مه‌كوێره، هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا-ی كوشنده‌ن له چین.
له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خانمێكی چینی له چێشتخانه‌یه‌كی شاری ووهان له چین، شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی كوڵاو ده‌خوات.
زاناكانی چین وتویانه كه شه‌مشه‌مه‌كوێره هه‌ڵگری ڤایرۆسه كوشنده‌كه‌ی كۆرۆنان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چین ئه‌و باڵنده شیرده‌ره‌ی خواردووه، ئه‌وانیش نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه و وتووش بوون.
به‌پێی دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، تائێستا 62 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌زار و 300ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:03:42:25/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 47328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت