عیراق.. خۆپیشاندانەکان گرژی زیاتری تێکەوت


وێستگە نیوز- 
خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عیراق گرژی زیاتری تێکەوت. 

بەگوێرەی زانیاریەکان هێزە ئەمنیەکانی عیراق گەیشتوونەتە گۆڕەپانی وەسبە و تەحریر و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکان و بەشێک لە خۆپیشاندەراندا دروست بووە. 

لەلایەکی دیکەشەوە هێزە ئەمنیەکانی عیراق لەو دوو گۆڕەپانە خێوەتەکانی مانگرتووان هەڵدەگرن. 

لەلایەکی دیکەشەوە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان ١٤ کەس برینداربوون. 


ش . ر 



PM:02:19:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت