ترەمپ: دەستخۆشی لە چین دەکەم بۆ هەوڵەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا



وێستگە نیوز- 
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستخۆشی لە وڵاتی چین کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەرۆکی وڵاتەکەیانی گرتووە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، " چین بە جدی کاردەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ئەمریکا رێز لە هەوڵ و شەفافیەتی چین لەو رووەوە دەنێت". 

وتیشی، " هەموو شتێک بەشێوەیەکی باش دەڕوات، دەمەوێ بە ناوی گەلی ئەمریکاوە سوپاسی سەرۆکی چین بکەم". 

تویتەکەی ترەمپ دوای ئەوە هات، سەرچاوە هەواڵیەکانی ئەمریکا بوونی دووەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرد.  

ڤایرۆسەکە بۆ یەکەم جار لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە شاری وهان لە چین بڵاوبووەوەو تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ کەس لەو وڵاتە مردوون و  هەزار و ٣٠٠ کەسیش لە سەرتاسەری جیهاندا تووشبوون کە زۆرترین حاڵەت لە وڵآتی چین-ە، هەروەها ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەمریکا و لە واشنتن حاڵەتێکی تووشبوون تۆمارکرا، لە مالیزیاش سێ حاڵەتی توشببون تۆمارکرا، هەروەها ڤایرۆسەکە لە تایلاند و کۆریای باشور و  ژاپۆن و تایوانیش بڵاوبووەتەوە. 



ش . ر 



AM:11:26:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت