ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ئەوروپا و لە فەڕەنسا دوو حاڵەتی توشبوون تۆمارکرا



وێستگە نیوز- 
ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ئەوروپا و لە فەڕەنسا دوو حاڵەتی توشبوون تۆمارکرا. 

ئاگنیس بوزین، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆمارکراوە. 

وتیشی، ئەو دوو کەسەی تووشبوون سەفەریان بەرەو چین کردووە و گەڕاونەتەوە وتیشی، " ئەگەری هەیە حاڵەتی توشبوونی زیاتر تۆماربکرێت". 

هەروەها ڕایگەیاند، رەنگە هۆکاری ئەوەی فەڕەنسا یەکەم دەوڵەتی ئەوروپی بێت کە حاڵەتەکەی تێدا تۆمارکرابێت ئەوە بێت کە فەڕەنسا لە ڕووی پشکنینەوە زۆر پێشکەوتوو خێرایە. 

ڤایرۆسەکە بۆ یەکەم جار لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە شاری وهان لە چین بڵاوبووەوەو تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کەس لەو وڵاتە مردوون و  زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش تووشبوون کە زۆرترین حاڵەت لە وڵآتی چین-ە، هەروەها ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەمریکا و لە واشنتن حاڵەتێکی تووشبوون تۆمارکرا، لە مالیزیاش سێ حاڵەتی توشببون تۆمارکرا، هەروەها ڤایرۆسەکە لە تایلاند و کۆریای باشور و  ژاپۆن و تایوانیش بڵاوبووەتەوە. 


ش . ر 


AM:10:17:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو