لە حاجی ئۆمەران سێ رۆژ پشوو ڕاگەیەندرا



وێستگە نیوز- 
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان رایگەیاند، بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لە سنوری حاجی ئۆمەران، بڕیاردراوە لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی سێ رۆژ بکرێتە پشوی فەرمی.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان-دا هاتووە، "بەهۆی بەفر بارینی زۆر و سەرماوسۆڵەیەکی توند بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بڕیاریدا کە سێ ڕۆژ بۆ قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی حاجی ئۆمەران بکاتە پشو.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە رۆژی شەممە 25ی مانگەوە تاکو سێشەممە 28ی ئەم مانگە دەوامی خوێندن لە قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی حاجی ئۆمەران رادەگیرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردەی پارێزگاکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە یەک رۆژ بکەنە پشوو لە سنوری ئەو پارێزگایەی ئاستەنگی هاتووچۆ بەهۆی شەپۆلی بەفرو سەرماوە تێیدا دروست بووە. 


ش . ر 


AM:09:55:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو