خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در لە بەغدا ده‌ستیپێكرد
وێنەی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکەی بەغدا
وێستگه نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی كانوونی دووه‌می 2020، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستیپێكرد ئامانج لێی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت له‌سه‌ر خاكی عیراق.
خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوچه‌ی جادریه‌ی به‌غدا به‌رێكه‌وتوون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێشوێنی تودنیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌و خۆپیشاندانه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیروون و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده باڵاكانی شیعه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ كرا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه شه‌وی رابوردو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له رێگه‌ی دروشمێكهوه كه به‌سه‌ر دیواری باڵیۆزخانهكانهدا هه‌ڵی واسیوه هۆشداری ئه‌وه‌ی دا‌و كه ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌كه تێپه‌ڕێنرێت كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
AM:09:54:24/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت