كه‌شناسیی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كه‌شی ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات له‌دوای نیوه‌ شه‌وه‌وه‌ باران و به‌فربارین ده‌ستپێ بكات و بۆ رۆژی هه‌ینیش سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه‌‌.

كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "هەروەک لە ڕاگەیاندراوەکانی‌ دیکەماندا ئاماژەمان بە هاتنی‌ شەپۆلێکی‌ باران بارین بەفر بارین کردبوو بۆیە پێشبینی‌ دەکرێ لە دوای نیوە شەو باران بارین و بەفر بارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێبکات پاشان بۆ ڕۆژی هەینی‌ دەگاتە هەموو ناوچەکانی‌ هەرێم وە پێشبینیش دەکرێ بەفر لە زۆربەی‌ قەزاو ناحیەکان و هەندێک لە شارەکان ببارێت و پلەکانی‌ گەرماش بە ڕێژەیەکی‌ بەرچاو دادەبەزێت!"

سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانبارین رێژه‌كه‌ به‌مجۆره‌ بووه‌:

سلێمانی‌ 0.4 ملم

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

کەرکووک 0.3 ملم

خانقین 0.5 ملم

خورماتوو 0.2 ملم

ئاکرێ 2.0ملم

بازیان 0.2 ملم

دەربەندیخان 0.2 ملم

دوکان 1.8 ملم

هەڵەبجە 1.2 ملم

هەڵشۆ 2.4 ملم

کانی‌ ماسی‌ 2.0 ملم

سۆران 0.2 ملم

پێنجوێن 1.0 ملم

ماوەت 0.2 ملم


PM:10:36:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 14960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت