ڤایرۆسی کۆرۆنای مەترسیدار گەیشتە وڵاتێکی عەرەبی
وێستگە نیوز-
ڤایرۆسی کۆرۆنای مەترسیدار گەیشتە وڵاتێکی عەرەبی و لە سعودیە حاڵەتێکی تووشبوون تۆمارکرا.
فیلامفیل مریدالهاران، وەزیری کاروباری دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند، هاوڵاتیەکی هیندی لە وڵاتی سعودیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئەو وەزیرەی هیندستان لە تویتەری خۆیەوە نوسیویەتی، " لە کۆی ١٠٠ کەسی هیندی کە وەک پەرستار لە نەخۆشخانەی حەیاتی سعودی کاردەکەن و پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە یەکێک لەوان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
هاوکات ڕاشیگەیاندووە، ئەو تووشبووە لە نەخۆشخانەی عەسیر لە سعودیە چارەسەر وەردەگرێت و لە دۆخێکی باشدایە.
تا ئێستا بە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٧ کەس لە پارێزگای وهان-ی چین گیانیان لەدەستداوەو سەدان حاڵەتی تووشبوونیش لەسەرتاسەری وڵاتەکە تۆمارکراون، ڤایرۆسەکەش جگە لەو چین گەیشتووەتە کۆریای باشور و هۆنگ کۆنگ و رۆژئاوای ئەمریکا.
لە ئێستا مەترسی ئەوە هەیە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ببێتە پەتایەکی جیهانی و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش لەوبارەیەوە کۆبوونەوەی بەپەلە رێکدەخات.
لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ ٦٢٢ حاڵەتی تووشبوون لە سەرتاسەری جیهان تۆمارکراون کە ٦١١ حاڵەتیان لە وڵاتی چین بووە و تەنها لەو وڵاتەش حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
ش . ر
PM:08:38:23/01/2020
ئهم بابهته 5624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت