هه‌ولێر.. زیاترله سێ تۆن هێلكه‌ی قاچاغ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
وێستگه نیوزـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سێ تۆن و نیو هێلكه‌ی راگه‌یاند كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند: سێ تۆن 500 کیلۆ هێلکەی قاچاخ لەلایەن بازگەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی (سەلاحەددین-کۆڕێ) دەستی بەسەردا گیراوه و ئەم جۆرە هێلکەیە بە نایاسایی داخڵکراون كه ڕێکەوتی9 مانگی لێدراوە، بەشێک له هێلكه‌كانیش ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەر نییە، ئه‌مه‌ش بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ نابێت هێلکە ڕێکەوتی دەرچوون و بەسەرچوونی زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت.
قایمقامی هەولێر راشیگەیاند، "لای ئێمە تەندروستی خەڵک لەو بازرگانانە گرنگترن و هەر جۆرە هێلکەیەک بە نایاسایی بهێنرێتە هەولێر، دەستی بەسەردا دەگیرێت."
دواتریش بڕیاردرا ئەو هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیرابوو گواسترایەوە بۆ زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو بردرا،شایەنی باسە لەسەر ئەم کەیسە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیراوە کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.
PM:08:20:23/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت