سەدر خەڵك بۆ خۆپیشاندان دژ بە ئەمریكا كۆ دەكاتەوە


وێستگە نیوز-
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێكی بڵاو كردەو داوا لە خەڵك دەكات بۆ خۆپیشاندانی سبەی دژ بە بوونی سوپای ئەمریكا كۆ ببنەوە.


سەدر پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو رایگەیاند كە خۆپیشاندانی ملیۆنی لە 24ی مانگدا دژ بە بوونی سوپای ئەمریكا لە عیراق دەكەن ئەمڕۆ راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت "بەڵێ بانگی نیشتیمان هەڵدرا.."

ئەو رێبەرە شیعەیە نوسیویەتی "ئەی پیاوانی نیشیمان، ئەی ژنانی نیشتیمان، ئەی رۆڵەكانی نیشیمان، ئیستا كاتی نیشتیمانە، كاتی لێدانی زەنگی سەربەخۆی و سەروەریە، ئایا ئێوە عاشقی نیشیمانن".

سەدر وتوشیەتی "ئێستا كاتی ئەوەیە مەعشوقەكەی خۆتان سەربخەن ئەو بانگتان دەكات و پەیمان مەشكێنن، ئێوە بەرامەر پەیمانەكەتان بەرپرسیارن".

لە درێژەی راگەیەندراوەكەیدا ناوبرا دەڵێت "مژە بە عیراقێكی سەربەخۆ بدەن كە چاكەكان حوكمی بكەن، نەخێر بۆ گەندەڵی و نەخێر بۆ داگیر كەران".

ئەم راگەیەندراوەی سەدر لە كاتێكدایە كە شارەكانی بەغدا و باشووری عیراق لە ئیستادا خۆپیشاندانی گەورەی تێدا بەڕێوە دەچێت و خۆپیشاندەران دژی گەندەڵی حكومەت و هەژموونی ئێرانە، رۆژانەش خۆپیشاندەران دەكوژرێن و بریندار دەبن و رووبەڕووی فڕاندن دەبنەوە.

د.ح
 


PM:12:57:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت