پۆلیسێك له‌ كه‌ركوك خۆی كوشت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی كانوونی دووه‌می 2020، پۆلیسێك لەكاتی بەجێهێنانی ئەركی پاسەوانیدا خۆی كوشت.


سەرچاوەیەكی ئەمنی كه‌ركوك به‌ میدیا عیراقییه‌كانی راگەیاندوە: "لەناحیەی تازەی سەریە پارێزگای كەركوك، پۆلیسێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق لەكاتی بەجێهێنانی ئەركی خۆیدا لەناو بورجێكی پاسەوانیدا خۆی كوشتووە".

روونیشكراوەتەوە: "پۆلیسەكە گوللــەیەكی بەسەری خۆیەوە ناوە".

بەپێی زانیارییەكان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەسنوری پارێزگاكانی تردا خۆ كوشتن لەناو هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی رووی لەزیاتر بوون كردووه‌، كە بەزۆری بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

هــ. ر


PM:12:17:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو