خۆپیشاندانی دانه‌مه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك گرژی لێكه‌وته‌وه
دیمەنێک لە گردبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
خۆپیشاندانی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له شاری كه‌ركوك گرژی لێكه‌وته‌وه‌و په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكیان هێلكه‌باران كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2020، ده‌رچووان له به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك گردبوونه‌وه و سه‌ره‌تاش گرژیی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بوو. دواتریش خۆپیشانده‌ران بینای په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكیان هێلكه‌باران كرد.
تا ئێستاش ده‌رچووان له گردبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و ئاماده‌نین تا جێبه‌جێكردنی داواكانییان شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
داواكاری ده‌رچووان ئه‌وه‌یه، یان ژماره‌یه‌كی زیاتری كورد دابمه‌زرێنرێت وه‌ك پێكهاته‌كانی دیكه، یانیش فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
AM:11:47:23/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت