ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان میوانداری شاندی دانووستانكار هه‌رێم ده‌كات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم، تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 عیراقی فیدرال و دۆسیەی نەوت دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی كانوونی دووه‌می 2020، دانیشتنی ژمارە 16ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەر دەکرێت کە تایبەتە بە پرسی بودجە و دۆسیەی نەوت، بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەش تایبەتەکراوە بە پرسی دامەزراندنی سەنتەری راوێژکاریی بۆماوەیی نیشتمانی بەهۆی زۆربوونی رێژەی منداڵی ناکام و نەخۆشییە بۆماوەییەکان.

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی خستنەڕووی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 و دۆسیەی نەوت ئامادە دەبێت.

بەشێکی دیکەی دانیشتنەکە تایبەتە بە خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار گەلاوێژ عبید عوسمان، پەیوەست بە "دامەزراندنی سەنتەری راوێژکاریی بۆماوەیی نیشتمانی لەبەر زۆربوونی رێژەی منداڵی ناکام و نەخۆشییە بۆماوەییەکان".

هــ. ر


AM:09:37:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت