قه‌یس خه‌ز عه‌لی: رۆژی هه‌ینی شۆڕش دژی ئه‌مریكا به‌رپا ده‌كه‌ین

‌قەیس خەزعەلی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری لە عیراق دەكات لە دژی ئەمریكا و بە "شۆڕش" ناوی دەبات.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگه‌یاند: "داوا لە گەلی عیراق ده‌كه‌م رۆژی هەینی داهاتوو خۆپیشاندان بكەن و شۆڕش بەرپابكەن لە دژی داگیركاریی ئەمریكا".

ئاماژە بەوەشدەدات: "هەمووان لە ئامادەباشیدابن بۆ خۆپیشاندان لە رۆژی هەینیدا بۆ گەیاندنی پەیامێك بە هەموو جیهان و پەیامەكەتان بۆ هەموو جیهان ئەوە دەبێت كە به ‌هیچ شێوەیەك سەرشۆڕی و ملكەچی و دوژمنكاریی قبووڵ ناكەن".

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دەشڵێت: "پەیامەكەمان بۆ جیهان بریتی دەبێت لەوەی كە گەلێكی قارەمان هەن كە شكستیان بەداگیركاریی ئەمریكایی هێناوە".

لەبارەی ئەوەی ئەمریكا رەتیكردوەته‌وە هێزەكانی لە عیراق بكێشێتەوە، قەیس خەزعەلی رایگەیاند: "ئەمریكا بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی شكاند، بەمەش عیراق بووە وڵاتێكی داگیركراو".

ده‌شڵێت: "با ئەمریكا باش بزانێت پیاوانی شۆڕش لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەمریكا بۆ رەتكردنەوەی بڕیاری سیاسی و جەماوەری و نەكشانەوەیان لە خاكی عیراقدا".

هــ. ر


AM:12:05:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو