په‌رله‌مانتارێك: مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامی و خانه‌نشینی زیاد ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی پڕۆژه یاسای چاكسازی، مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خانه‌نشینان زیاد ده‌كات.
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی پڕۆژه یاسای چاكسازی كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراوه بۆ واژوو له‌سه‌ر كردنی، كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی باشی تیایه.
وتیشی: "هه‌ر به‌پێی پڕۆژه‌كه له‌كاتی جێبه‌جێكردنیدا له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان نزمه زیاد ده‌كات، هاوكات مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانیش زیاد ده‌كات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌كاتی گفتوگۆكانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی، ئه‌گه‌رچی به ده‌قێكی یاسایی جێگیر نه‌كراوه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامی زیاد بكات، به‌ڵام هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر زیاد كردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و یاساكه‌ش له‌پێناو به دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له مووچه‌دا ده‌رچوێندراوه".
PM:11:10:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت