ئاسایشی دهۆك: ده‌ستبه‌سه‌ر 57 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

‌فۆتۆ: ئاسایشی دهۆک

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، لە دوو کاتی جیاوازدا دەستبەسەر 57.7 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گیراوە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، "لە چەند رۆژی رابردوودا لە دوو چالاکی جیاوازدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیبراهیم خەلیلەوە دەستبەسەر 57.7 کیلۆگرام مادەەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گیراوە".

ڕاشیگەیاندووە، "چالاکی یەکەم لە 15ی کانوونی دووەمدا و لە ناو کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل، دەستبەسەر 27.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە، کە لە جۆری هیرۆین بووە".

دەربارەی چالاکی دووەمیش باسی لەوەکردووە، "لە 21 و 22ی کانوونی دووەم لە  کۆگایەکدا لەسەر جاددەی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل، لە نێوان زاخۆ و کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیلدا، دەستبەسەر 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گیراوە".

هاوکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تۆمەتبارەکانیش رەوانەی دادگا کراون".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک دەستبەسەرداگرتنی 27.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەکەی راگەیاندبوو.

هــ. ر

 



PM:10:06:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو