هەولێر.. لە یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سمینارێک سازکرا

‌دیمەنێک لە سیمینارەکە

وێستگە نیوزـ

له‌ هۆڵی پێشه‌وا له‌ شاری هه‌ولێر سیمینارێك له‌ باره‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان سازكرا كه‌ چه‌ند شاره‌زاو مێژوو ناس و به‌رپرس و نوێنه‌ری حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌ی بوون.


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی كانوونی دووه‌می 2020، لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بە ئامادەبوونی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و، ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (کۆماری کوردستان، ئەزمونێکی شکۆدار و هێمای یەکڕیزی) سازکرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوی پارێزگای هه‌ولێر، لە سیمینارەکەدا کە بەبۆنەی 74 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سازکرابوو، چەند شارەزا و مێژووناسێک باسیان لە ئەزموونی شکۆداری کۆماری کوردستان کرد و تیشکیان خستە سەرئەوەی کە كۆماری كوردستان، ئەگەرچی كۆمارێكی ساوا بوو، بەڵام بە بڕشت بوو و دەیان تایبەتمەندی و سیمبوڵی بۆ گەلی کورد جێھێشت.

جێی ئاماژه‌یه‌ 74 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە 22ی کانوونی دووەمی ساڵی 1946، پێشەوا قازی محەمەد، لە گۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد کۆماری كوردستانی راگەیاند، ئەگەرچی تەمەنی کۆمارەکە  11 مانگ بوو، بەڵام لەبیرەوەری کوردستانیاندا هەمیشە بە زیندویی ماوەتەوە.

هــ. ر


PM:09:58:22/01/2020






ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو